گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گفتوگۆ لەسەر پشکى هەرێم بەردەوامە’’

حکومەتى عێراق وادەى ناردنى پڕۆژەى بودجەى بۆ پەرلەمان دیاریکرد

2020.12.28 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق وادەى ناردنى پڕۆژەى بودجەى بۆ پەرلەمان دیاریکرد

ناس کورد-

 

وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق وادەى گەیشتنى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتووى بۆ پەرلەمان ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (28ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە پڕۆژەى بودجەى 2021 دەگاتە پەرلەمانى عێراق.

 

وتيشى "گفتوگۆکان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە بەردەوامن".

 

حەسەن نازم باسى لەوەشکرد، بودجە بەتەنها لەلایەن حکومەتەوە دانەڕێژراوە، بەڵکو گفتوگۆ کراوە لەگەڵ سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە دەنگى لەسەر بدەن لەناویاندا دەنگدان لەسەر نرخى نوێی دۆلار.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (21ی کانونی یەکەمی 2020) پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتووى پەسەندکرد، دواى سێ رۆژ کۆبوونەوەى بەردەوام.