گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’فشارێک’’ بۆ بەرزکردنەوەى زیاترى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار ئاشکراکرا

2020.12.28 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
’’فشارێک’’ بۆ بەرزکردنەوەى زیاترى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار ئاشکراکرا

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

ئەندامێکی لیژنەی ئابوریی و وەبەرهێنان ئاشکرایکرد، بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراو فشاریان خستووەتە سەر حکومەت بۆ ئەوەی زیاتر بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار کەمبکاتەوە و 100 دۆلار بکرێتە 160 هەزار دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەدا شاکر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابوریی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا (28ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "حکومەتی عێراق لە ژێر فشاری بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا، بەهای دیناری عێراقی کەمکردەوە بەرانبەر بە دۆلار، بێ ئەوەی حکومەت بیر لە لێکەوتە ئەرێنییەکان و نەرێنییەکانی ئەو بڕیارە بکاتەوە".

 

وتیشی "لە ئێستادا بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لامان گەڵاڵە بووە فشارێکی زۆر دەکرێتە سەر حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەهای دینار بەرانبەر بەدۆلار کەمبکاتەوە، ئەوەش بە پاساوی چاکسازیی ئابوریی و دارایی".

 

لەبارەی ئەو نرخەی کە لایەنە نێودەوڵەتییەکان داودەکەن حکومەتی عێراق بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار جێگیربکات، جەودەت وتی "بەگوێرەی زانیارییەکان، لایەنە نێودەوڵەتییەکان داوایانکردووە لە حکومەتی عێراق نرخی دۆلارێک بەفەرمی  بکرێت بە زیاتر لە 1600 دینار".

 

ئەندامەکەی لیژنەی ئابوریی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق، داواشی لە حکومەت کرد لەبری کەمکردنەوەی بەهای دینار و بڕینی موچەی فەرمانبەران، گەندەڵی لەهەموو کایەکانی دەوڵەت بنبڕبکات و قەرزەکانی لەلای  کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن وەربگرێتەوە و کارگە خۆماڵییەکان بەگەڕخاتەوە".

 

لە( 20ی کانوونی یەکەمی 2020) وەزارەتی دارایی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا دوای لە بانکەکان کرد نرخی یەک دۆلار بەرانبەر بە 1450 دینار جێگیربکەن و بە 1470 دینار بیفرۆشن بە هاوڵاتیان و نوسینگەکانی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو.