گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

هەولێر؛ ئەو باندە دەستگیرکران کە بەناوی هێزی ئەمنییەوە ڕێگرییان لە خەڵک دەکرد

2020.12.28 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ ئەو باندە دەستگیرکران کە بەناوی هێزی ئەمنییەوە ڕێگرییان لە خەڵک دەکرد

ناس کورد-
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو باندەی کە لە چوار کەس پێکهاتبوون و لە شاری هەولێر ڕێگرییان لە خەڵك دەكرد، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیركران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (28ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگاداركرانەوە كە لە گەڕەكی (نازناز) ئوتۆمبێلێكی جۆری BMW ژمارە ئەوروپی، كە چوار كەسی تێدا بووە، ڕێیان لە هاوڵاتییەك گرتووەو مۆبایلەكەیان لێ بردوون، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوەو دواتر توانراوە چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ر.ا.خ)، (خ.ر.ج)، (ر.ح.ر) و (د.م.س) دەستگیركراون.


باس لەوەشکراوە، تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو كە بە زەبری حەربە و بە ناوی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە رێگرییان دەكرد، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و ئەوەشیان دركاند كە پێشتریش لە عەنکاوە چوار جاری دیكە رێگرییان لە خەڵك كردووە و چەندین مۆبایل و بڕێك پارەیان لە هاووڵاتیان سەندووە.


پۆلیسی هەولێر ئەوەشی وتووە، "تاوانباران بەپێی ماددە (442) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ئۆتۆمبێلەكە و ئەو چەقۆ و حەربە و كەرستانەش كە بۆ رێگریكردن و هەڕەشەكردن لە هاووڵاتیان بەكاریان دەهێنان، دەستیان بەسەردا گیرا".

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى