گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە

2020.12.28 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

سبەینێ شاندی هەرێم بۆ بەغدا سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە تاوەکو ڕا و سەرنجی ئەوانیش لەبارەى دانوستانەکان وڕێککەوتن بزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (28ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "سبەی لە شاری سلێمانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبێتەوە، ئامانج لە كۆبوونەوەكەش وەرگرتنی ڕا و سەرنجی لایەنە سیاسییەكانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ."

 

دەشڵێت، "دوای زنجیرە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە سلێمانی، شاندی هەرێم لە شاری هەولێر لەگەڵ پارتی و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش كۆدەبێتەوە."

 

ئەمڕۆ شاندى هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتى و لیژنە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان کۆبوونەوە و ئەنجامى گفتوگۆکانى لەگەڵ بەغدا خستەڕوو.  

  

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، "ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە ڕێککەوتنێکە لەسەر بودجەی 2021، کە بەشێکی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. ئێمە هەم پێی ڕازین و هەمیش پێوەی پابەند دەبین".    


وتیشى "ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشین، وەکو چۆن لە بودجەی 2021دا هاتووە بە دەقی ئەو یاسایە پابەند دەبین".