گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم ’’پلانى دابەشکردنى موچەى’’ لەدەرەوەى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد

2020.12.28 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم ’’پلانى دابەشکردنى موچەى’’ لەدەرەوەى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێم دڵنیایی پێداون کە لە ئەگەرى ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا پلانى دیکەیان هەیە بۆ دابەشکردنى موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا (28ى کانوونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "گەشبین نین بەوەى هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ڕێگرەکان زۆرن، دواى سەرى ساڵیش هەرێم دەبێتە کارتێکى هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنەکانى عێراقدا".

 

وتیشى، لە ئەگەرى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا شاندى هەرێم دڵنیایی کردوونەتەوە کە بێپلان نین و هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بە داهاتى ناوخۆ و پرسی چاکسازیی و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخى دارایی موچەى فەرمانبەران دابین بکەن.

 

ئومێد خۆشناو باسى لەوەشکرد، شاندەکە بێئومێد نەبوون و هەموو هیواکان لەسەر بەردەوامى دانوستانەکان هەڵچنراوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: نوێترین لێدوانی قوباد تاڵەبانی لەبارەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

 

ئەمڕۆ شاندى هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتى و لیژنە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان کۆبوونەوە و ئەنجامى گفتوگۆکانى لەگەڵ بەغدا خستەڕوو.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، "ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە ڕێککەوتنێکە لەسەر بودجەی 2021، کە بەشێکی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. ئێمە هەم پێی ڕازین و هەمیش پێوەی پابەند دەبین".  


وتیشى "ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشین، وەکو چۆن لە بودجەی 2021دا هاتووە بە دەقی ئەو یاسایە پابەند دەبین".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى