گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى دانوستانکارى هەرێم و سەرۆکى فراکسیۆنەکان

2020.12.28 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى دانوستانکارى هەرێم و سەرۆکى فراکسیۆنەکان

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، "شاندەکە وتوویانە هیچ بڕە پارەیەکمان بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەستەبەر نەکردووە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2020، شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان کۆبوونەوە. 



کازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو (28ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، "لە كۆبوونەوەكەدا مەبەستمان بوو كۆمەڵێك پرسیار بگەیەنینە شاندەكەی هەرێم، كە بریتیبوون لەوەی ئەم شاندە چەند موچەیان بۆ خەڵك دەستەبەر كردووە و كە هاتنەوە چیان لەگەڵ خۆیان بۆ خەڵك هێناوەتەوە، بەڵام وەڵامی پرسیارەكان هیچ بوو، واتە هیچ بڕە پارەیەكیان بۆ هەرێم نەهێناوەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەتی هەرێم لەسەر ڕێککەوتنەکان كات دەكوژێت و نیازی ڕێككەوتنی نییە".

 

لەلایەکی دیکەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ راگەیاندنی بایكۆتكردنی كۆبونەوەكە، وتی، "دەبوو ئەو كۆبوونەوەیە لەناو هۆڵی پەرلەمان بێت و لەوێوە راستەوخۆ بۆ رایگشتی قسەبكرێت، ئەگەر داواكاریی شێوازی كۆبونەوەكەش داوای حكومەت بووبێت، نەدەبو سەرۆكایەتیی پەرلەمان رەزامەند بێت." 

 

باسی لەوەشکرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان سەربەخۆیی خۆی وەكو دامەزراوەیەكی هەڵبژێردراوی خەڵك لەدەستداوە، ئەگەرنا نەدەبوو دوای قسەی حكومەت بكەوێت، سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئەگەر ئیعلانی پەكخستنی پەرلەمانیش نەكات، بەو ئاڕاستەیە كار دەكات، كە پەرلەمان پەكبخات".

 

هاوکات، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، وەفدی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە پشتیوانی سیاسیی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان هەیە و بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەرلەمان، شاندەکە سەردانی حزبە سیاسییەکانیش بکات.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى