گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سڵێمان هەڵشۆیی

زانیارى نوێ لەبارەى دۆسیەى سڵێمان هەڵشۆیی ’ئامادەکارى بۆ دانەوەى قەرزەکان دەکات’

2020.12.28 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى دۆسیەى سڵێمان هەڵشۆیی ’ئامادەکارى بۆ دانەوەى قەرزەکان دەکات’

ناس کورد-

یەکێک لەو شەش کەسەی کە وەک نوێنەری ئەو کەسانە دیاریکران کە قەزریان داوەتە سڵێمان هەڵشۆیی لەدوای بینینی ناوبراولە زیندان بۆ ناس کورد باس لە دیدارەکەیان کرد چەند زانیاریییەکی نوێی ئاشکرا کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لوقمان یەکێک لەو شەش کەسەی وەک نوێنەری ئەو کەسانە دیاریکرا کە پارەیان داوەتە سڵێمان هەڵشویی لەدوای بینینی سڵێمان هەڵشویی لە زیندان بۆ "ناس کورد" (28ی کانونی یەکەمی 2020) وتی، "دوای ئەوەی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕەزامەندیدا بە بینینی سڵێمان هەڵشۆیی سەردانمان کرد لە زیندان و سەبارەت بە چارەنوسی پارەی هاووڵاتیان و مامەڵەی دراوی بتکۆین پرسیارمان لێکرد، بەڵام ئەو رەتیکردەوە مامەڵەی دراوی بتکۆین-ی کردبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشكرد، سڵێمان هەڵشۆیی وتویەتی  "تەنها زەرەری کردووە لە مامەڵەکان و ئێمەش بۆ ئەوە داوامان کرد کە ئەو شتانەی ماویەتی بیکاتە لیستێک لەگەڵ ئەو کەسانەی کاریان بۆ کردووە تاوەکو بەپێی ئەوەی ماوەتەوە سوڵحی بۆ بکەین و ئەو پارەیەی ماوە بدرێتەوە بەو هاووڵاتیانەی زیانیان بەرکەوتووە و بەشێوەی یەکسان بەسەریان دابەش بکرێتەوە".

 

باسی لەوەشکرد، سلێمان هەڵشویی رەتیکردووەتەوە پارەکەیان لێ سەندبێت یاخود لێیان دزی بێت و باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون لە مامەڵەکان خۆی ناوی دیاریکردوون بۆ ئەوەی ئەوانیش دەستگیر بکرێن، دوای ئەوەش بەڵێنی داوە لیستێک دروستبکات بۆ ئەو شتانەی ماویەتی تاوەکو بکرێتە پارە و بەشێوەی یەکسان بەسەر ئەو هاووڵاتیانە دابەشبکرێت کە زیانیان کردووە.

 

لوقمان یەکێک لە نوێنەرانی ئەو هاووڵاتیانەی قەرزیان داوەتە سلێمان هەڵشۆیی قسەو لێدوانی براکانی رەتکردەوە کە سڵێمان زەرەری کردبێت و وتی، ئەوانە فێڵیان کردووە و پیلانی خۆیان بووە و خۆیان بەوردی ئاگاداری سەرجەم مامەڵەکانی بوون و داواشیکرد، لەڕێگەی یاساوە فشار لە سڵێمان هەڵشۆیی بکرێت، چونکە وەک ئەو وتی، ئەو پارەیەی دەوترێت 50 ملیۆن دۆلارە قەرزەکە زیاترە لەوەو ئەوەشی وەریگرتووە تەنها پارە نەبووە، بەڵکو ئۆتۆمبێل و زێڕ و شتی دیکەشی وەرگرتووە، جگە لەوەش ئەو داوایکرد، یاسا ڕێگری لەو شەش کەسە نەکات بۆ بینینی سلێمان هەڵشۆیی، چونکە وەک خۆی وتی دەتوانن بگەنە ئەنجام ئەگەر بەردەوامبن لە بینینی.

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، وەک ئەوان بینیویانە و بەدواداچوونیان بۆ کردووە، بۆ بەرپرسانی سنوری ڕاپەڕین هیچ شتێکی نەکڕیوە جگە لە لاندکرۆزەرێک بۆ فەرماندەی هێزێک کە سڵێمان پێشتر لەلای ئەو پیشمەرگە بووە، بەڵام بەپێی ئەوەی بەدواداچوونیان کردووە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆی هاتووە لە هەولێرەوە بۆ هاتووە.