گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەك بۆ سەرەنجامی گرژییەكانی حكومەت و میلیشیاكان

2020.12.28 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەك بۆ سەرەنجامی گرژییەكانی حكومەت و میلیشیاكان

ناس کورد-

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبەردەم چەند بژاردەیەكی سەختدایە لەحاڵەتی ئاڵۆزتربوونی گرژییەكانی دەزگاكانی دەوڵەت و ملیشیا وەلائییەكانی سەر بەئێران، بەڵام پێشبنیی دەكرێت دۆخەكە بەهێوركردنەوە بگات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

راپۆرتەكە كە ئەمڕۆ (28 كانونی یەكەم 2020) بڵاوكراوەتەوەو "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات گومان و نیگەرانی زۆر هەن لەبارەی توانا دەزگا فەرمییە ئەمنییەكانی سوپا و پۆلیس لەبەرەنگاربوونەوەی میلیشیا پڕچەككراوەكان، ئەگەر هات و سەرۆك وەزیران بریاریدا بچنە بەرەنگاربوونەوەی یەكجارییەوە، لەبەرامبەریشدا ڕایەك هەیە پێیوایە هێزە ئەمنییەكان لە شەڕی داعشدا ئەزموون و توانای زۆریان پیشانداوە و ئەو نیگەرانیانە ئەوەیان لەبەرچاو نەگرتووە.

 

راپۆرتەكە ئەوەی بیرهێناوەتەوە كاتێك مالیكیی لە 2008 بڕیاریدا بەرەنگاری سوپای مەهدی ببێتەوە پشتی بە چەكداری سوننەی ئەنبار بەستووە، ئەوەش بۆ سەرۆك وەزیرانی ئێستا قورسترە بەتایبەت هێشتا هاوكێشەی پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمەریكا روون نەبووەتەوە.

 

هەندێ لەشارەزایانی رەوشی عێراق ئەوەیان بۆ ئەلعەرەب روونكردووەتەوە ئەگەری زاڵ ئەوەیە فەرماندەكانی حەشدی شەعبی دۆخەكە بەرەو هێوركردنەوە ببەن بەر لەوەی لەكۆنترۆڵ دەربچێت و ئێرانیش هەر ئەمەی پێ باشترە لە ترسی كاردانەوەیەكی توندی ئەمەریكا.

 

قەیرانی ئەم دواییەی میلیشیاكان و سەرۆك وەزیران لەوەوە سەریهەڵدا كە كادرێكی پێشكەوتووی بزوتنەوەی عەسایب دووەم میلیشیای شوێنكەوتووی ئێران، بەناوی ویسام زریجاوی رووبەڕووی تۆمەتی هێرشكردنە سەر ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانەی بەغدا كرایەوە بەدواشیدا نمایشی هێزی عەسایب و شەوی دواتریش هەڕەشەی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا دەستی پێكرد، بەدوای ئەوەشدا ئاژانسە ئێرانییەكان هەواڵی سەردانی شاندێكی عێراقییان ئاشكراكرد بۆ تاران كە پەیامێكی تایبەتی كازمی دەگوازێتەوە بەرپرسانی ئێران.

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى