ناس کورد-
بڕیارە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هەورامی، جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم دێنە پەرلەمان و ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا ڕووندەکەنەوە کە بەگوێ گەیشتوون و لەسەر چێ ڕێککەوتوون و لەسەر چی ڕێکنەکەوتوون."
وتیشی، "بڕیارە لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە و لە ڕۆژانی داهاتوودا، شاندەکەی حکومەتی هەرێم سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش بکەن و لەگەڵیاندا کۆببنەوە."
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندەکەی هەرێم پێویستیان بە پشتگیری پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان هەیە و پێویستە هەمووان پێکەوە پشتگیریان بکەین."
سەبارەت بە چوونی شاندێکی سیاسییش بۆ بەغدا، هێمن هەورامی باسی لەوەکرد، "هەرکات پێویست بکات شاندی سیاسیی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و هەمووکات بۆ سەردانەکە ئامادەیە."