گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى لیژنەى دارایى لەبارەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانەوە 

2020.12.28 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى لیژنەى دارایى لەبارەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانەوە 

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پڕۆژە بودجەیەک پەسەند ناکەن موچەى فەرمانبەران کەم بکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد کەنانى ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (28ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، خاڵێکى گرنگ کە لەپەرلەمانەوە مشتومڕى لەبارەوە دەکرێت پرسى بڕینى دەرماڵەى فەرمانبەرانە کە لەبودجەکەدا هاتووە چونکە ئەوە هێڵى سوورە و ئەو لێبڕینە کە لەبودجەکەدا هاتووە ڕەتدەکەنەوە.

 

وتیشى ،پەرلەمان ناڕازى نیە لە لێبڕینى موچەى سێ سەرۆکایەتیەکە و هەروەها لێبڕینى موچەى پلە باڵاکان.

 

پێشتریش لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد"، شیروان میرزا ئەندامى لیژنەکە ڕایگەیاند، سەرۆکى پەرلەمان جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئەوان پڕۆژە بودجەیەک وەرناگرن ببێتە کێشەى ناو پەرلەمان و سازانى سیاسى لەسەر نەکرابێت.

 

هاوکات جەمال کۆچەر ئەندامى هەمان لیژنەى پەرلەمانى بەڕۆژنامەى سەباحى ڕاگەیاندبوو، بۆمامەڵەکردنى پەرلەمان لەگەڵ تێپەڕاندنى پڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوودا چوار ئەگەر هەیە کە یەکێکیان بایکۆتکردنى کوردە لەدەنگدان بەو پڕۆژەیە.

 

هەر لەسەر ئەو پرسە پێشتر، ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەکە بەڕۆژنامە عێراقیەکەى ڕاگەیاندبوو، موچەى فەرمانبەران تا کۆتاى ساڵى داهاتوو بەتەواوەتى تەرخاندەکرێت لەتێپەڕاندنى پڕۆژە بودجەکەدا.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى