ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، پارتى لەبارەى جێبەجێکردنى لامەرکەزییەوە بەڵێنیداوە و رێکەوتوون کە بە دوو هەنگاو ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارێز عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى کوردسات نیوزى سەر بە یەکێتى (یەکشەممە، 27ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، لەگەڵ گۆڕان لیژنەیەکیان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پێکهێناوە بۆ ئامادەکردنى پڕۆژەى لامەکەزى، بەڵام هەستیان کردووە دەستى دەستى پێدەکرێت، بەڵام لەدواجاردا لەگەڵ پارتى قسەکراوە کە پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت.
رونیشیکردەوە "گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى پڕۆژەکە بە دوو هەنگاو جێبەجێبکرێت، یەکەمیان بە رێنمایی لەلایەن حکومەتەوە کە هەندێ کار لەو بوارەدا کراوە بۆ گواستنەوەى دەسەڵات بۆ ناوەندە کارگێڕییەکان، دووەمیش لە رێگەى پڕۆژە یاسایەکەوە لە پەرلەمان بۆ ئەوەى سیستەمەکە بکرێتە یاسا".
ئارێز عەبدوڵا جەختیکردەوە تا ئێستا پڕۆژەکە هەیە و پارتیش بەڵێنیداوە جێبەجێبکرێت، بەڵام عیبرەت لە جێبەجێکردنیدایە.
هەروەها هۆشداریدا کە ئەگەر حکومەتى هەرێم چاکسازى بنەڕەتى نەکات و هەموو داهاتەکان کۆنەکرێتەوە و پەرلەمانى لێ ئاگادارنەکرێتەوە و لانى کەم بەشێک لە مافیاکانى گەندەڵى نەداتە دادگا دەڕوخێت و هیچ دەرفەتێکى دیکە لەبەردەمیدا نەماوە.