گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وادەى زیادکردنى نرخی غاز ئاشکراکرا

2020.12.27 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى زیادکردنى نرخی غاز ئاشکراکرا

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

بڕیارە سبەی دوو شەممە نرخی یەک بتڵی غاز بۆ ٨٥٠٠ دینار بەرزبکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ نرخی غازلەسەر کارگەکانی پڕکردنەوە بتڵی غازی ماڵان گران کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ڕێبوار نازم، بەڕێوەبەری کارگەی غازی چەمچەماڵ (یەکشەممە، 27ى کانونى یەکەمى 2020) بۆ ناس کورد وتی "ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی پەیوەندیمان پێوەکرا و بڕی غازی کۆگاکانمان بەداتا و ئامار وەرگیرا و داوایانکرد لەسبەینێ دوو شەممەوە نرخی بوتڵی غاز گران بکرێت".

 

وتیشی "تائێستا تەنێک غازی شل LPG بە ٤١٥ هەزار بەئێمە دەدرا بە گواستنەوەوە دەگەیشتە ٤٣٥ هەزار دینار، بەڵام ئێستا کراوە بە ٥١٨ هەزار بەبێ کرێی گواستنەوە، بۆیە بوتڵی غاز ئێمە بە ٧٥٠٠ دینار دەیدەین بە ئۆتۆمبیلەکان و ئەوانیش بە ٨٥٠٠ دینار دەیدەن بەماڵان".

 

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى ئاگادار لەو پرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، گرانبوونی نرخی غاز پەیوەندی بە گرانبوونی نرخی دۆلارەوە هەیە و ئەو گرێبەستانەی کەکۆمپانیای گواستنەوە کردویەتی بە دۆلارە بۆیە نرخەکان بەرزدەکرێتەوە.

 

ساڵانە لە سەرەتای مانگی ١٢ وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکات بەمەبەستی گواستنەوەی غازی شل بۆ کارگەکان بەشێوەیەک ٧٠٪ی بۆ حکومەت و ٣٠٪ی بۆ کۆمپانیاکە دەبێت .