گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چوار ئەگەر بۆ تێپەڕاندنى بودجەى عێراق بێ خواستى کورد 

2020.12.27 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
چوار ئەگەر بۆ تێپەڕاندنى بودجەى عێراق بێ خواستى کورد 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق، چوار ئەگەر دیاری دەکات لەبەردەم پەرلەماندا بۆ یەکلاکردنەوەى پشکى کورد لەبودجە و یەکێک لەئەگەرەکان بایکۆتى کوردە لەدەنگدان بەو پڕۆژەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (27ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، چوار ئەگەر لەبەردەم پەرلەماندایە بۆ یەکلاکردنەوەى پشکى هەرێم لەپڕۆژە بودجەى ساڵى 2021دا، یەکەمیان دەنگدانە وەکو ئەوەى کە لەپڕۆژەکەدا هاتووە و حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان لەسەرى ڕێکەوتوون.

 

وتیشى، ئەگەرى دووەم ئەوەیە هەندێک بڕگەى تایبەت بەهەرێمى کوردستان هەموار بکرێت و دووبارە ڕێکەوتنیان لەسەر بکرێتەوە و ئەگەرى سێیەمیش ئەوەیە ئەو بڕگانەى کە تایبەتن بەهەرێمى کوردستان هەڵبوەشێنرێنەوە و لەشوێنیان مادەى تر دابنرێت.

 

بە وتەى کۆچەر، ئەگەرى چوارەمیش ئەوەیە، فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتى دانیشتنى تایبەت بەو پرسە بکەن و دەنگى پێ نەدەن.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمان ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەگەر سازانى سیاسى لەسەر پڕۆژەکە هەبێت پێش خستنە بەردەم پەرلەمان ئەوا کارەکان ئاسانتر دەبێت و پەرلەمان لەماوەیەکى دیاریکرداودا پڕۆژە یاساکە تێدەپەڕێنێت.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى