گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 لەڕێگەى زاخۆوە

تورکیا دەستدەکات بە هەناردەکردنى کارەبا بۆ عێراق

2020.12.27 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا دەستدەکات بە هەناردەکردنى کارەبا بۆ عێراق

ناس کورد-

بڕیارە تورکیا لەڕێگەى هێڵى سلۆپى زاخۆەوە بۆ ماوەى 11 مانگ کارەبا هەناردەى عێراق بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (27ى کانوونى یەکەمى 2020) بڕیاردراوە لەلایەن کۆمپانیاى ئەکسا ئەکسنى تورکى بۆ بازرگانى وزە بڕى 150 میگاوات کارەبا هەناردەى عێراق بکرێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، تورکیا لەم کاتەدا کارەبا هەناردەى وڵاتانى جۆرجیا و یۆنان و بولگاریا دەکات و بەپێى وتەى سەرۆکى دەستەى ڕێکخستنى وزەى تورکیا هەنگاوەکانى تورکیا لەو بارەیەوە مایەى شانازى وڵاتەکەین.

 

وتیشى تورکیا متمانەى زیاترى بەخۆى هەیە کە ساڵى 2021 قەبارەى هەناردەکردنى بۆ وڵاتان زیاتر بکات.

 

بەپێى گرێبەستێک لەمانگى 28ى کانوونى یەکەمى ئەم ساڵەوە تاوەکو مانگى تشرینى دووەمى 2021  تورکیا ئەو بڕە کارەبایە بۆ عێراق هەناردە دەکات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، بەهۆی کەمیی غازی هەناردەکراوی ئێران، بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرانسەری عێراق دابەزیوە بۆ نیوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە کەمیکردووە بۆ تەنها پێنج کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.

   

ئەحمەد عیبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە میانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" (یەکشەممە، 27ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە ڕایگەیاند، "بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزی پارەی ئەو غازەی کە عێراق لە ئێرانەوە هاوردەی کردووە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبا، ئێران ڕێژەی غازی هەناردەکراوەی لە 50 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە بۆ تەنها پێنج ملیۆن مەترسێجا لە ڕۆژێکدا".  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ڕێژە غازەی کە لە ئێستادا ئێران هەناردەی عێراقی دەکات ناتوانرێت لەڕێگەیەوە پێداویستی وێستگەکانی کارەبای پێ پڕبکرێتەوە، ئەوەش وایکردووە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کەمبکرێتەوە بۆ پێنج کاتژمێر لەڕۆژێکدا".  

 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "نەبوونی غازی پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وایکردووە ڕێژەی  بەرهمهێنانی کارەبا لە 19هەزار مێگاوات کەمبێتەوە بۆ 10 هەزار مێگاوات".  

  

عیبادی جەختیلەوەشکردووەتەوە، "بۆ ئەوەی وەزارەتی کارەبا بتوانێت هاوشێوەی دۆخی جاران تەزووی کارەبا بدات بە هاووڵاتیان، دەبێت جارێکی دیکە ئێران وەک پێشوو غاز هەناردەی عێراق بکات، چونکە لە ئیستادا وەزارەتی کارەبای عێراق توانای دابینکردنی ئەو بڕە غازەی نییە".