گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنیمەیشنەکە ببینە

ئێران بەشدارى سولەیمانى لە ’رزگارکردنى هەولێر’ دەکاتە ئەنیمەیشن

2020.12.27 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بەشدارى سولەیمانى لە ’رزگارکردنى هەولێر’ دەکاتە ئەنیمەیشن

ناس کورد-

کۆمارى ئیسلامى ئێران بەشدارى قاسم سولەیمانى لە "رزگارکردنى هەولێر" لەدەست هەڕەشەى رێکخراوى داعش کردە فیلمى ئەنیمەیشن، لەگەڵ نزیکبوونەوەى ساڵیادى کوژرانیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئەنیمەیشنەکە 18 خولەکە و لەلایەن ئاژانسى فارس نیوزى فەرمى ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا باس لە هاتنى قاسم سولەیمانى دەکات بۆ هەولێر بەمەبەستى پاراستنى لەهەڕەشەى گرتنى لەلایەن داعشەوە.

 

لە ئەنیمەیشنەکەدا باس لە پەیوەندى تەلەفۆنى مەسعود بارزانى کراوە لەگەڵ قاسم سولەیمانى کە تێیدا داواى بەهاناوەچونی لێدەکات.

 

هەروەها باس لە گەیشتنى سێ هەلیکۆپتەر کراوە کە یەکەمیان سولەیمانى و 70 راوێژکار، دوانەکەى دیکەش هێزى خۆبەخش و ئامێرى بێتەلى سەربازى تێدا بووە.