گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق؛ ڕەزامەندى لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى فایزەر درا

2020.12.27 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ ڕەزامەندى لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى فایزەر درا

ناس کورد-

دەستەى نیشتمانى بۆ دیاریکردنى دەرمان لە عێراق ڕەزامەندى دا بە بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر بۆ حاڵەتە پێویستەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق (یەکشەممە، 27ى کانونى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێڕاقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، دەستەى نیشتمانى بۆ دیاریکردنى دەرمان ڕەزامەندى داوە لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر بۆ حاڵەتە پێویستەکان.

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئەوەش بە ئامانجى ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

پێشتر حەسەن تەمیمى وەزیرى تەندروستى عێراق ئاشکرای کردبوو، بەم نزیکانە ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە عێراق، هاوردەکردنى ڤاکسینەکە پێویستى بە ڕێوشوێنى تایبەتە و لە گرێبەستەکەدا ئەو بڕگەیەش دانراوە لەگەڵ کۆمپانیاکەدا.

 

باسى لەوەشکردبوو، وەزارەتى تەندروستى زیاتر لە 140 ساردکەرەوەى بۆ هەڵگرتنى ڤاکسینەکە لە سەرجەم پارێزگاکاندا هەیە، بەردەوام لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا لە پەیوەندیدان بۆ دڵنیابونەوە لەوەى گواستنەوەکە بەباشى دەڕوات بەڕێوە.