گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’دەرچوون لە گرێژنە و مەترسی گەورە’

سەرکردەیەکى یەکێتى: پێویستە دەسەڵات بە ڤاکسینى عەدالەت بکوترێت

2020.12.27 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى: پێویستە دەسەڵات بە ڤاکسینى عەدالەت بکوترێت

ناس کورد-

عیماد ئەحمەد ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى هۆشداریدا لە دەرچوونى دۆخى هەرێم لە گرێژنە و دەڵێت مەترسی گەورە لەسەر قەوارەی هەرێم دروست بووە و پێویستە دەسەڵات بە ڤاکسینى عەدالەت بکوترێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

عیماد ئەحمەد (27ى کانوونى یەکەمى 2020) لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، بەهۆى بێ موچەیی و بێكاری، بێ متمانەیی خەڵك بە دەسەڵات، دروستبوونی كێشە لەنێوان لایەنە سەرەكیەكان، بە لاكەوتنی تەرازووی هێز بە قازانجی نەیارەكان، دەست تێوەردانی دەوروبەر بە شێوەی جیاجیا، باری سیاسی و ئابوری كۆمەڵایەتی خەریکە لە گرێژەنە دەردەچێت.

 

دەشڵێت "مەترسی گەورە لە سەر قەوارەی هەرێم و فیدراڵیەتەكەمان دروست بووە، دۆستمان كەم و دوژمنمان زۆر بووە، بەشێكی  بەهۆی سیاسەتی ناڕاست و دروستی سەركردایەتی سیاسی خۆمانە، لە جیاتی دەسەڵاتی دەوڵەتداری دەسەڵاتی حزبی زاڵكرا، لە جیاتی كوردستانی سەرتاسەری ناوچەگەری و عەشیرەتگەری، لە جیاتی یەكتر قبوڵكردن  سەنگەر لە یەكگرتن زاڵكراوە".

 

"چەند خۆشە لەساڵى نوێدا لەپاڵ ڤاكیسنی دژە كۆرۆنا، ئێمەش ڤاكسینی عەدالەت و خزمەتكردنی خەڵك و چارەسەری كێشە و كەموكورتیەكان بەرهەمبێنین و دەسەڵاتی (هەرێم)  پێ بکوتین" عیماد ئەحمەد واینوسیوە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى