گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانێکى نوێ

پەرلەمان و حکومەت دابینکردنى موچە لەدەرەوەى ’رێککەوتن لەگەڵ بەغدا’ تاوتوێ دەکەن

2020.12.27 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان و حکومەت دابینکردنى موچە لەدەرەوەى ’رێککەوتن لەگەڵ بەغدا’ تاوتوێ دەکەن

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ شاندى حکومەت بچێتە پەرلەمانى کوردستان و گفتوگۆ لەبارەى دانوستانەکان بکەن لەگەڵ بەغدا لەگەڵ پلانى دابینکردنى موچەى فەرمانبەران لەدەرەوەى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

کۆبوونەوەکە لەنێوان شاندى حکومەت بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمان و سێ لیژنەى پەیوەندیدار و سەرۆکى فراکسیۆنەکان بەڕێوەدەچێت.

 

مونا قەهوەچى سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاى فەرمى پارتى (27ى کانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "لەکۆبوونەوەکەدا دەرفەت دەدرێتە شاندى دانوستانکار تا پڕۆژەکانى بخاتەڕوو لەبارەى ئەوەى چیکردووە و گەیشتووە بەچى لەگەڵ بەغدا".

 

وتیشى "ئەوە گرنگە کە شاندى حکومەت چى ئامادەکردووە ئەگەر هات و رێککەوتن کرا، ئەگەریش رێککەوتن نەکرا پلان چییە بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەران".

 

مونا قەهوەچى جەختیکردەوە، دەیانەوێت گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا بەردەوام بێت تا گەیشتن بە رێککەوتن.

 

شاندى هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا، هەفتەى ڕابردوو دواى 14 رۆژ دانوستانى چڕ و پڕ لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و لایەنە عێراقییەکان گەڕانەوە بەغدا.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم و سەرۆکى شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (22ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، لەسەر بودجە لەگەڵ بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

 

وتیشی "تائێستا پشکی خۆمان لە یاسای کورتهێنانی دارایی نازانین و چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی فیدڕاڵین، بەڵام جەخت دەکەینەوە کە دانوستانەکان بەردەوامن و شکستیان نەهێناوە."

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى