گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجى حەلبوسى بۆ وەرگرتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021  

2020.12.27 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى حەلبوسى بۆ وەرگرتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021  

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، هێشتا پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى داهاتوو نەگەیشتووەتە پەرلەمان، دەشڵێت، حەلبوسى جەختى لەوە کردووەتەوە ئەو پڕۆژەیە بێ سازانى سیاسى وەرناگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (27ى کانونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، هێشتا پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 لەلاى حکومەتە و نەگەیشتووەتە پەرلەمان و ڕادەستى لیژنەى دارایى نەکراوە".

 

وتیشى "هۆکارى ئەو دواکەوتنە نازانین و چاوەڕوانى گەیشتنین بۆ ئەوەى خێرا دەستبکەین بە گفتوگۆ لەسەرى و تێیپەڕێنین". 

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ئەوەشى ئاشکرا کرد، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان لەکۆبونەوەى سێ سەرۆکایەتیەکەدا لەماوەکانى ڕابردودا جەختى لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو پڕۆژە یاسایە وەرناگرێت بەبێ ئەوەى ڕەزامەندى سیاسى لەسەر نەهاتبێتە کایەوە.

 

شیروان میرزا باسى لەوەش کرد، مستەفا کازمى هەوڵێکى زۆریداوە بۆ ئەوەى فراکسیۆنەکانى ناو پەرلەمان ڕازى بکات بۆ ئەوەى پڕۆژە یاساکە زۆر لەپەرلەمان دوانەکەوێت و هەندێک لە فراکسیۆنەکانیش ئەو بەڵێنەیان پێداوە بەڵام گەرەنتى ئەوەش نیە مشتومڕ لەسەر ئەو پڕۆژەیە دروست نەبێت بەتایبەت لەچەند ڕۆژى ڕابردودا ڕاى گشتى لەسەر جوڵاوە.

 

لەسەر دوا وادە بۆ گەیشتنى پڕۆژەکە بەپەرلەمان میرزا وتى "پێشبینى دەکەم سبەینێ پڕۆژەکە بەتەواوەتى بگاتە پەرلەمان".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى