ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى کەمبوونەوەى تاوانەکانى لەمساڵدا لە سنورى پارێزگاکە راگەیاند بەراورد بە ساڵى رابردوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند، له‌ساڵی 2020دا 7110 تۆمه‌تبار ڕوبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه، به‌وانه‌ی دهستگیركراونو ئه‌وانه‌شی كه بانگهێشتكراون بۆ بنكه‌كانی پۆلیس. له‌و ژماره‌یه هه‌ندێكیان سزادراونو هه‌ندێكیان بە کەفالەت ئازادكراون.
وتیشی به‌به‌راورد به‌ساڵی 2019 ئاماری تاوانه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، به‌مشێوه‌یه:
- بابه‌ته‌كانی ساخته‌كردن، ساڵی 2019دا 322 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبووەته‌وه بۆ 184 حاڵه‌ت.
- لێدانی بهئهنقهستو شه‌ڕكردن ساڵی 2019دا 1905 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 1200 حاڵه‌ت.
- هه‌ڕه‌شه‌كردن ساڵی 2019دا 1018 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 995 حاڵه‌ت.
- حاڵه‌ته‌كانی فێلكردن ساڵی 2019دا 841 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 591 حاڵه‌ت.
- ناپاكی له‌ئه‌مانه‌ت ساڵی 2019دا 219 دۆسیه تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 152 حاڵه‌ت.
- كوشتن له‌ساڵی 2020دا 59 حاڵه‌ت تۆماركراوه، له‌ساڵی 2019دا 56 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
- حاڵه‌ته‌كانی دزیكردن له‌ساڵی 2019دا 2145 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 1520 حاڵه‌ت.
- خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌ساڵی 2019دا 642 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 561 حاڵه‌ت.
- هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت (21ی چه‌ك) له‌ساڵی 2019دا 649 حاڵه‌ت تۆماركراوه له‌ساڵی 2020دا كه‌مبۆته‌وه بۆ 413 حاڵه‌ت.
- به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ساڵی 2020دا 4020 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیانیان هه‌بووه له‌كێشه جۆراوجۆره‌كان، هه‌روه‌ها 40 ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركردووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی (30) كڵاشینكۆف‌و (122) ده‌مانچه‌و (10) تاپڕو بادی.
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى