گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەیەک دەچێتە کەرکوک

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و عەرەب لەسەر زەوی لیژنەیەک دەچێتە کەرکوک

2020.12.27 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و عەرەب لەسەر زەوی لیژنەیەک دەچێتە کەرکوک

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانیی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری نێوان کورد وعەرەب لە کەرکوک، لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق  بۆ بەدواداچوون و زانینی ڕاستییەکان سبەی دووشەممە سەردانی پارێزگاکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال شوکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان (یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020) لە لێدونێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، " لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکوڵینەوە لە ڕاست ودروستی هۆکاری کێشەی زەوی و زار لە سنوری پارێزگای کەرکوک سبەینێ دووشەممە دەگاتە شارەکە". 

 

وتیشی، لیژنەکە لە 11 کەس پێکهاتووە بە سەرۆکایەتی "محەمەد ڕەزا"، سەرۆکی لیژنەی  ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات لەهاوپەیمانێتی سائرۆنی سەر بە موقتەدا سەدریشە، لەگەڵ لەدوو ئەندامی عەرەب‌ و دوو تورکمان و چوار ئەندامی کورد، هەروەها سەرۆکی لیژنەکە و جێگرەشی لەنەتەوەی عەرەبن".

 

پەرلەمانتارەکەی عێراق ئەوەشی ئاشکراکرد، "لیژنەکە لەگەڵ گەیشتنیان بە شارەکە، بڕیارە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکوک ‌و فەرماندە سەربازییەکان کۆببێتەوە، دواتر ئەنجامی سەردانەکە دەکات بەڕاپۆرت‌ و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکات".

 

جەمال شوکر، کە هاوکات یەکێکە لە نوێنەرە کوردەکانی شارەکە لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، "  ئامانجی لیژنەکە تەنها چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەی پەڵەکانە نییە، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سنورەکەیە بەگشتی، وەک  ناوچەکانی دوبەر، خورماتوو و هەفتەغار و ناوچەکانی دیکە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " ئەوەی کە لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای کەرکوکدا ڕوودەدات، شەپۆلێکی نوێی تەعریب کردنە، بۆیە دەبێت بەزووترین کات ڕێگری لێبکرێت و بە پێی دەستور  چارەسەربکرێت".