گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و زانیاری

ڕاپۆرتێكى لەندەنى نهێنیی گرژییەكانی بەغدا ئاشکرا دەکات

2020.12.27 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێكى لەندەنى نهێنیی گرژییەكانی بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ سیاسەتی تەحەداكردنی میلیشیا ئێرانییەكان و تارانیش لای خۆیەوە لە هەوڵی خۆدەرخستندایە وەك بەهێز بەر لەوەی بایدن لەسەر كورسییەكەی دابنیشێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

ڕۆژنامەكە لە شیكارێكدا کە ئەمڕۆ (27 كانونی یەكەمی 2020) بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، كازمی دەیەوێت بیری خەڵك بخاتەوە ئەم كابينەیەی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی میلیشیاكان پێكهاتووە.


ئەلعەرەب لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگاداریشەوە باسی لەوەكردووە، ئەوەی ئێستا لە بەغدا ڕوودەدات نمایشی هێزی ئێرانە بۆ ئەوەی خۆی بە بەهێز دەربخات بەر لەوەی جۆ بایدن لە 20 كانونی یەكەمی سالی داهاتوو لەسەر كورسی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دابنیشێت و "تاران دەیەوێت هێڵە سوورەكانی خۆی بە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بڵێت".


ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو كەسەی دەزگا هەواڵگرییەكانی حكومەتی عێراق دەستگیریان كردووە سەر بزوتنەوەی عەسایبى دووەم ميليشياى سەر بە ئێرانە لەدوای حیزبوڵا، زانیاری زۆر هەیە كە تێوەگلاوە لە هێرشە موشەكییەكانی ئەمدواییەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كە بە 21 موشەكی جۆری كاتیۆشا ئەنجامدرا و بەفراوانترین هێرش لەقەڵەمدرا.


بەپێی زانیارییەكانی ئەلعەرەب سەركردەكەی عەسایب (حسام ئەزیجاوی) دانی ناوە بە بەشداریكردنی لە هێرشەكان و لەڕووی دادوەریشیەوە پشتڕاست كراوەتەوە، لە لێكۆڵینەوەكانیشدا ئەوە دەركەوتووە ئەفسەرێكی گەورەی عێراقی ئاسانكاریی كردووە بۆ جموجوڵی عەسایب تا هێرشەكە ئەنجام بدەن و ئەویش ئێستا دەستگیر كراوە.

 

شەوی هەینی ڕابردوو (26ی کانونی یەکەمی 2020)، دۆخێکی ئەمنیی توند باڵی بەسەر بەغدای پایتەختدا کێشا دوای ئەوەى گروپە چەکدارییەکانی عەسائیب بە ئۆتۆمبێلەوە نمایشی سەربازییەکان لەسەر شەقامەکان دەکرد و هەڕەشەیان لە هێزە ئەمنییەکان دەکرد بەهۆی دەستگیرکردنی ئەندامێکیان بە تۆمەتی تێوەگلانی لە هەڵدانی موشەکەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

ئەو گروپە چەکدارییانەی عەسائیب چەندین گرتە ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تێیدا خۆیان پڕچەک کردبوو و دروشمی جیاواز و هەڕەشە ئامێزیان دەوتەوە.    

  

  

هەرچەندە دواتر باڵی سیاسیی عەسائیب وتیان کە ئەو هێزانە سەر بە بزوتنەوەکە نین، بەڵام دوای ڕێککەوتنی عەسائیب لەگەڵ حکومەت، ئەو هێزانە کشانەوە.  

 

هەر ئەو شەوە، مستەفا کازمی لەگەڵ عەبدولوەهاب ساعیدی، فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق چوونە سەر شەقام و خەڵک و هێزە ئەمنییەکانیان بەسەرکردەوە وەک دڵنیایی دان لە دۆخی ئەمنی بەغدا، تا بەرەبەیان کازمی لە شەقامەکاندا سوڕایەوە.

me_ga.php?id=1943

هاوکات قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، ئەوەى ڕوویدا لە دەستگیرکردنی ئەندامێکی حەشدی شەعبی بە تۆمەتێکی فێڵاوی بە ژیریی و دانایی چارەسەر کرا.  

 

قەیس خەزعەلی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "جەخت لە پابەندبوونمان دەکەینەوە بە دەوڵەت و دامەزراوەکانی، لە هەمانکاتدا جەختی لە مافی موقاوەمە دەکەین بۆ کۆتاییهێنانی بە بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا و هەروەها بە پاراستنی شکۆی دەوڵەت و هێرش نەکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان.  

  

زیاتر بخوێنەوە: بەغدای پایتەخت شەوێکی توندى ئەمنی دەگوزەرێنێت  

زیاتر بخوێنەوە: زانیاری ورد دەربارەی عەسایب.. پێیەك لە دەوڵەت و پێیەكەیتر یاخیگەریی  

  me_ga.php?id=10510  

ڕۆژی دواتری گرژییەکان، تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وتی، "بەغدی پایتەخت زۆر سەلامەت و سەقامگیرە و هیچ دۆخێکی ئەمنی لە ئارادا نییە."  

  

وتیشی، "هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی لەسەر پایتەخت نییە."