ناس کورد-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند، لەئێستادا شیعەکان دەیانەوێت هەمان چیرۆکی شکستی سەدام حسێن دووبارە بکەنەوە و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی، هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە بەغدا بکەنە نوێنەری کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە فەیسبوکی خۆی نوسینێکی لەژێر ناوی "گەڕانەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک" نوسیوە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە و دەڵێت، "هەموو حزبەکانی بەناو کوردستانی لە کەرکوکن جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، خەڵکی کەرکوک و حکومەتی عێراقیش دەڵێن هەتاوەکو کورد نەگەڕێتەوە کەرکوک، دۆخی ئەو شارە ئاسایی نابێتەوە، وەک ئەوەى تەنها پارتی کوردە و ئەوان بە کورد هەژمار ناکرێن."
دەشڵێت، "داگیرکەر حساب بۆ هیچ شتێکی ئەوان ناکات، میللەتیش ئەوان وەک حزبێکی کوردی ناناسێت و چاوەڕێی گەڕانەوەى کورد دەکەن بۆ کەرکوک."
دەشڵێت، "حکومەتی عێراق زۆرجار هەوڵی داوە کە بەبێ بارزانی و پارتی لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانیدا ڕێکبکەوێت، بەڵام لەبەرئەوەى ئەوان نوێنەرایەتی کوردستانیان نەدەکرد، ڕێککەوتنەکان سەریان نەگرت."
عەلی عەونی باسی لەوەشکردووە، "لەئێستادا شیعەکان دەیانەوێت هەمان چیرۆکی شکستی سەدام حسێن دووبارە بکەنەوە و لاهور و هۆشیار و ئاڵا و ئەحمەدی حاجی ڕەشید بکەنە نوێنەری کوردستان و لەگەڵ ئەواندا کۆتایی بە دۆزی کوردستانی بهێنن."
جەختی کردووەتەوەکە کە "دەسەڵاتی شیعەکان دیکتاتۆرێکی ترن لە مۆدێلی دەسەڵاتی سونە و بەعسییەکان."