گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کازمی و سەرۆکى لیژنەیەکی پەرلەمان ڕێککەوتنیان کردووە

2020.12.27 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی و سەرۆکى لیژنەیەکی پەرلەمان ڕێککەوتنیان کردووە

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی ئابوریی وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێککەوتوون لەمەودوا کۆبوونەوەکانیان خولی بێت و "پەرلەمانتارانیش دەتوانن بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

سێ ڕۆژ پێش ئێستا، کازمی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە و چەندین تەوەریان گفتوگۆکرد، ئەحمەد کینانی کە سەرۆکی لیژنەی ئابوریی وەبەرهێنانە لە پەرلەمان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "مەدا"ی عێراقی (27ی کانونی یەکەمی 2020)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە ڕایگەیاند، "لە دوایین کۆبوونەوەماندا لەگەڵ کازمی تاوتوێی پیشنیازی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرا کە تێیدا پێشنیازی کردبووە بەهای دینار کەم بکرێتەوە بەرانبەر بە دۆلار، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت ئەو قەیرانە سەختەی ئابورییەی  کە تێیکەوتووە تێپەڕێنێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا بودجەی وەبەرهێنان، موچەی فەرمانبەران بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، نرخی نەوت، بەهای دیناری عێراقی و کاریگەرییەکانی لەسەر بازار تاوتوێی کراون".

 

کینانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق خولی بێت، بەجۆرێک هەموو سەرۆک لیژنە پەرلەمانییەکان بگرێتەوە، ئەوش بە مەبەستی نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان".

 

سەرۆکی لیژنەی ئابوریی وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشکردوەتەوە کە "تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە".