گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

32 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن

سۆران؛ لەمساڵدا 32 کەس کوژراون یاخود خۆیان کوشتووە

2020.12.27 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
سۆران؛ لەمساڵدا 32 کەس کوژراون یاخود خۆیان کوشتووە

ناس کورد-

بەگوێرەی ئامارەکانی تاوان لە سنوری قەزای سۆران، لەماوەی ئەمساڵدا 32 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن تۆمارکراون و 98 حاڵەتی دزی کردنیش ڕوویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لەماوەی ئەمساڵدا 32 حاڵەتی کوشتن و خوکوشتن لە سنوری قەزای سۆران تۆمارکراون کە 12 حاڵەتیان کوشتن بووە و 20 حاڵەتیشیان خۆکوشتن بووە."

 

وتیشی، "هەر لەماوەی ئەمساڵدا 566 تۆمەتبار دەسیگیرکراون کە 98 کەسیان بە تۆمەتی دزی کردن بووە."

 

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی کەرەنتینەشدا 150 کەس بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان دەستگیرکراون.