گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانی کەرتی گەشتیاریی هەرێم

کەرتی گەشتیاریی هەرێم زیاتر لە نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

2020.12.27 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
 کەرتی گەشتیاریی هەرێم زیاتر لە نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

ناس کورد-

بەهۆی گرتنەبەری ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دیارنییە ڕێژەی گەشتیاران لەسەری ساڵدا چەند دەبێت، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانیش بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 750 ملیۆن دۆلار زیان بەر کەرتی گەشتیاریی هەرێم کەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم (یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دیارنییە ڕێژەی گەشتیاران لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا چەند دەبێت و ناتوانین هیچ پێشبینییەک بکەین."

 

سەبارەت بە ژمارەی گەشتیاران لەمساڵدا، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ژمارەیەکیان لانییە بۆ ئەمساڵ، بەڵام ساڵی ڕابردوو زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و داهاتی هەر گەشتیارێکیش بۆ هەرێمی بە 300 دۆلار دەخەمڵێندرێت، واتە ساڵی ڕابردوو داهاتی کەرتی گەشتیاری لە هەرێم زیاتر بووە لە یەک ملیار دۆلار.

 

لەماوەی ڕابردوودا، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم باسی لەوەکرد کە کەرتی گەشتیاری هەرێم لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نیو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

 

لە شەش مانگی دووەمی ئەمساڵدا، تاڕادەیەک ڕێکارەکان کەمکرانەوە و لە جەژنی قورباندا ڕێگە بە گەشتیاران درا لە ناوچەکانی خوارووی عێراقەوە بێنە هەرێم بۆیە پێشبینی دەکرێت زیانی شەش مانگی دووەم کەمتر بێت و بگاتە نزیکەی 250 ملیۆن دینار.