گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’داوای کردووە ئامادە بن’’

وردەکاری کۆبوونەوە نهێنییەکەى ئیسماعیل قائانی لەگەڵ گروپە چەکدارییەکانی عێراق لە بەغدا

2020.12.27 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری کۆبوونەوە نهێنییەکەى ئیسماعیل قائانی لەگەڵ گروپە چەکدارییەکانی عێراق لە بەغدا

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانیی ئێران لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا بۆ عێراق، لەگەڵ سەرۆکی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە وڵاتەکەی کۆبووەتەوە و دوای لێکردون لە ئامادە باشیدابن بۆ ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری "الحرة"ی ئەمریکی کە زۆرترین بایەخ بە پێشهاتەکانی عێراق دەدات (27ی کانوونی یەکەمی 2020) و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، "قائانی لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە چالاکی وجوڵەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران  کۆنترۆڵ بکات، دوای ئەو دۆخەی سەختەی کە ئەو گروپانە پێدا تێپەڕین بە تایبەتی دوای کوشتنی قاسم سلێمانی".

 

ماڵپەرە ئەمەریکییە کە زانیارییەکانی "لە سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە کۆبوونەوەکەی قائانی و سەرۆکی گروپە چەکدارەکان" وەرگرتووە ئەوەی خستووەتەڕوو، "فەرماندەی فەیلەقی قودس لە دوایین سەردانیدا بۆ بەغدا کە هەفتەى ڕابردوو ئەنجامی دا لەگەڵ چوار سەرکردەی گروپەکانی نزیک لە ئێران کۆبووەتەوە کە بریتین لە قەیس خەزعەلی، سەرۆکی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق، شبل زەیدی، سەرۆکی گروپی ئیمام عەلی، ئەحمەد حمیداوی، فەرماندەی کەتیبەکانی حزبوڵا و ئەکەرم کعبی، سەرۆکی گروپی نوجەبا."

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەمەریکییە، لە کۆبوونەوەکەدا قائانی داوای لە فەرماندەی ئەو چوار گروپە چەکدارییە کردووە لە تەواوی ئامادەباشیدابن بۆهەر ئەگەرێکی بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا، بەجۆرێک ئەگەر ئەمەریکا هێرشی کردە سەرئێران ئەوا دەبێت ئەوان ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکەنە ئامانج.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

سەرچاوە سیاسییەکە ئەوەشی بە "الحرة" وتووە، "ماوەی پێنج ڕۆژە ئەو چوار گروپە چەکدارە سەرقاڵی چۆڵکردنی بارەگاکانیانن لە ناو شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەوەش لە ترسی ئەوەی نەوەک دووچاری گورزێکی قورسی سوپای ئەمەریکا ببنەوە".

 

ڕۆژی (20ی کانونی یەکەم  2020) باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بە 21 موشکی جۆری کاتیوشا کرایە ئامانج، بۆ ڕۆژی دواتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەوە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، موشەکەکان لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون و هەر ئەمریکییەکیش لە عێراق بکوژرێت ئەوا ئێران بە بەرپرس دەزانێت.