گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێت نیگەران بین؟

ئەو زانایەی ڤاکسینی کۆرۆنای دۆزییەوە باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەکات

2020.12.27 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو زانایەی ڤاکسینی کۆرۆنای دۆزییەوە باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەکات

ناس کورد-

ئوغور شاھین، ھاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای BioNTechی ئەڵمانی کە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بەرھەمھێناوە ڕایگەیاند، تائێستا یەک ملیۆن و نیو کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئوغور شاھین کە خۆی و هاوسەرەکەى خەڵکی تورکیان بە هاوبەشی لەگەڵ گەورە کۆمپانیای ئەمریکی Pfizer ڤاکسینی کۆرۆنایان بەرهەمهێنا دەڵێت، لەکاتی کوتانەکەدا کاریگەرییە نەرێنییەکانی وەک سەرئێشتە، قۆڵئێشە، ھەستکردن بە ماندوێتی و ھەندێک جاریش تا بیندراوە بەڵام ھەموو ئەو نیشانە تەنھا یەک دوو ڕۆژیان خایاندووە و نەماون.

 

ئوغور شاھین جەخت دەکاتەوە کە "ھیچ کێشەیەک نابینرێت لە بەکارھێنانی ڤاکسینەکەی وڵاتی چین یان BioNTech یان ڤاکسینی ھەر وڵاتێکی دیکە".

 

شاھین ئاشکراشی کرد کە گرنگترین کاریگەری نەرێنی ئەو ڤاکسینەی کە بەرھەمیانهێناوە بریتییە لە ھەستیاریی و ئەمەش لە یەکەم 30 خولەکی یەکەمی دوای کوتانەکە بەدەردەکەوێ، بەڵام ئەم حاڵەتە لە 50 ھەزار کەس تەنھا لە یەک کەسدا ڕوودەدات.

 

هەردوو کۆمپانیا ئەڵمانی و ئەمریکییەکە ڕایانگەیاند کە ڤاکسینەکەیان بە ڕێژەی زیاتر 90% مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوونی بە کۆرۆنا، ئەوەش بەپێی نوێترین تاقیکردنەوەکان.