ناس کورد-
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، حزبەکەى ئاماده‌كاری تەواوی كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەى پەرلەمانی عێراق و "چەندین لیژنە و ژوورێکی عەمەلیات دروست کراوە بۆ بەدواداچوون لە هەنگاوەکانی ئامادەکاریی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنێ (26ی کانونی یەکەمی 2020) خه‌سره‌و گۆران لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچە و مەکتەبەکانی هەڵبژاردن و ڕێکخستنەکانی پارتی لەسنوری پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەوه.
بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی ئەو حزبە، کۆبوونەوەکە "بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پرۆسەی دەنگدان و دانانی پلان و بەرنامەی تۆکمە و گشتگیر بۆ بەهێزکردنی خاڵە لاوازەکان و کاری هاندان بۆ ئامادەکاریی و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو."
خەسرەو گۆران له لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگەیاند، "لە ڕووی شێوازی دەنگدان و خۆپاڵاوتن، بازنەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان، هەڵبژاردنی ئەمجارە تەواو جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی تر، جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆره، یاسا گۆڕدراوه و شێوازی خۆ كاندیدكردنیش گۆڕاوه."
وتیشی، "گرنگتر شت ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێمه بچن تۆماری بایۆمه‌تری بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی بایۆمه‌ترییان كردووه بچن كارته‌كانیان بێننه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری نه‌بێت ناتوانی ده‌نگ بدات، كارهتهكهش تایبه‌ته به‌و كه‌سه‌ی كه وێنه‌ی كه‌سه‌كه‌ی له‌سه‌ره، كه‌سێكی تر ناتوانی له جیاتی بچێت ده‌نگ بدات."