گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی موچە لە هەرێم

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دابەشکردنی موچە و پاشەکەوت کردن

2020.12.27 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دابەشکردنی موچە و پاشەکەوت کردن

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەکردنی لیستی موچە پەیوەندی بە دابەشکردنی موچەوە نییە و بۆ ڕێکخستنەوەی حساباتی وەزارەتەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دوێنێ شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى گشت گەنجینەکانى کردووە، تیایدا ئاگادارى سەرجەم فەرمانگەکانی کردووەتەوە بۆ ئامادەکردنى لیستى موچەى دوو مانگى ئەمساڵ و لیستى موچەى مانگى یەکى ساڵى داهاتوو.

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی (یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی وت، "ئامادەکردنی لیستی موچە پەیوەندی بە دابەشکردنی موچەوە نییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشکردنی موچە دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە."

 

وتیشی، بەهۆی کۆتایی ساڵ و هاتنی ساڵی نوێ، حساباتی وەزارەتەکان لەڕووی داراییەوە ڕێکدەخرێنەوە، بۆیە وەزارەتی دارایی داوای ئامادەکردنی ئەو لیستەی کردووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، پێدەچێت، هاوشێوەی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا، موچەی پێنج مانگی فەرمانبەران پاشەکەوت کرا، موچەی دوو مانگی دیکەش پاشەکەوت بکرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئامادەکردنى لیستەکە به‌ هه‌مان لێبرینی رێژه‌ی  (21%) دەبێت و  بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كانیش لێبڕین (50%) دەبێت بەهەمان میکانیزمى پێشوو.