گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم وێنەی فرسەت سۆفی

یەکەم وێنەی فرسەت سۆفی لە نەخۆشخانە بڵاوکرایەوە

2020.12.26 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وێنەی فرسەت سۆفی لە نەخۆشخانە بڵاوکرایەوە

 ناس کورد-

پاش 39 ڕۆژ لە کۆچی دوایی کردنی، بۆ یەکەمجار وێنەیەکی فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر بڵاوکرایەوە کە لە نەخۆشخانەی تایبەتی سانتێ لایڤ لە هەولێر گیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە وێنەکەدا کە لە بەرواری 10ی تشرینی یەکەمی 2020، گیراوە، وەک دەردەکەوێت تەندروستیی فرسەت سۆفی جێگیرە و زەردەخەنەی کردووە.

 

39 ڕۆژ لەمەوبەر و لە بەرواری 18ی تشرینی دووەمی 2020، فرسەت سۆفی لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا گیانی لەدەستدا.

 

سبەی یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2020، چلەی ماتەمینی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێرە.

 

د. فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە و دکتۆرای لە یاسای گشتی هەبوو، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر.