گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەسەدە شانەیەکی چەکدارانی داعشی دەسگیرکرد

2020.12.26 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە شانەیەکی چەکدارانی داعشی دەسگیرکرد

ناس کورد-

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا توانیویانە لە ناوچەی "دێرەزۆر" لە ڕۆژئاوای کوردستان، شانەیەکی تیرۆرستانی ڕێکخراوی داعش دەستگیربکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" (شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە لە ئۆپڕاسیونێکی ئەمنیی جۆریدا لە ناوچەی ( ڕەوزە) کە دەکەوێتە دووری 170 کیلۆمەتر لە ناوچەی سنوریی نێوان عێراق و سوریا،  شانەیەکی تیرۆرستانی داعش کە پێکهاتوون لەسێ کەس دەستگیربکەن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تیرۆرستانە، توانراوە دەست بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی حەشاردراودا بگرن".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، ئۆپڕاسیونەکە لە درەنگانی شەوی هەینی ڕابردوودا لە ناوچەی دێرەزۆر ئەنجامدراوە، کە دەکەوێتە نزیک کیڵگەی نەوتی ئەل عومەر.