گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک بازرگانی دراو کوژران

کیم جۆن ئون ژمارەیەک بازرگانی دراوی لە سێدارەدا

2020.12.26 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
کیم جۆن ئون ژمارەیەک بازرگانی دراوی لە سێدارەدا

ناس کورد-

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دراوی نیشتیمانیی کۆریای باکور و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە ئابورییە سەختەی کە لە ئێستادا دووچاری وڵاتەکەی بووەتەوە، کیم جۆن ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور ژمارەیەک بازرگانی دراوی لەسێدارەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی (شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، " کیم جۆن ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور، ژمارەیەک بازرگانی دراوە بیانییەکانی لە سێدارەداوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو ڕێکارەی کە سەرۆکی کۆریای باکور ئەنجامیداوە بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی دۆخی دارایی و ئابوریی وڵاتەکەی لە قەڵەمدراوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە ئێستادا کیم جۆن ئۆن، سەرقاڵی چاکسازییەکی مەترسیدارە لە  ئابوریی کوریا، بەجۆرێک لە ئیستادا پشکی شێری ئابوریی ئەو وڵاتەی لە چنگی خۆیدا قەتیس کردووە کە بە پێچەوانەی چاکسازییەکانی بازاڕەوەیە".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بەریتانییەکە، "ڕێکارەکانی سەرۆکی کۆریا دوای ئەوە هاتووە کە لێکەوتەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابڕان بەهۆی ئەو پەتایەوە لە چین  وایکردووە نرخی خۆراک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە".

 

ڕاپۆرتی ڕۆژنامە  بەریتانییەکە باسی لەوەشکردووە، " بۆ ڕێگریکردن لە هەڵئاوسانی ئابوریی و زیاتر حکومەتی کۆریای باکورهەوڵی ئەوە دەدات بەهای دراوەکەی بەرانبەر بە دۆلار بەرزبکاتەوە، بۆیە ژمارەیەک بازرگانانی دراوە بیانیەکانی دەستگیرکردووە و ژمارەیەکی دیکەشیانی لەسێدارەداوە".