گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’%25ی موچەکانیان لەدەست دەدەن’’

پەرلەمانتارێک: موچەخۆران 25%ى موچەکانیان لەدەست دەدەن

2020.12.26 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: موچەخۆران 25%ى موچەکانیان لەدەست دەدەن

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێڕاق دەڵێت، بەهۆى نرخى دۆلارەوە موچەخۆران 25%ى موچەکانیان لەدەست دەدەن و ئەو ڕێوشوێنانە کاریگەرى نەرێنی لەسەر سەرجەم پارێزگاکان بە هەرێمى کوردستانیشەوە داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیپتیسام محەمەد، ئەندامى لیژنەى نەوت و وزەى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 26ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بەوەداوە، بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بووەتە هۆى ئەوەى فەرمانبەران 25%ى موچەکانیان لەدەست بدەن، ئەوەش سەرەڕاى بەرزبوونەوەى نرخى کاڵا و شمەک بەوەش دووجار بارى شانى فەرمانبەران قورس بووە."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "هاووڵاتیان تاکە قوربانین، بەڵام دەتوانرێت لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 چارەسەرى قەیرانى ئابوریى دابنرێت، دابەزینى نرخى دینار بەرامبەر دۆلار کاریگەرى سلبى لەسەر هەموو پارێزگاکان داناوە تەنانەت هەرێمى کوردستان و بەغداش، هاووڵاتیان لە بنەڕەتدا بەهۆى قەیرانى ئابورییەوە دەناڵێنن و ئەم قەیرانەش هاتە سەر نەهامەتیەکانیان."

 

سەبارەت بە کێشەکانى نێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان ئەو پەرلەمانتارە هێماى بۆ ئەوەکردووە، گفتوگۆ لەنێوان هەردولا هەیە سەبارەت بە هەناردەى نەوت و داهاتەکەى، تائێستاش ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن و نەگەیشتوونەتە کۆتایى، سەرەڕاى هەبوونى لێکتێگەشتنى سەرەتایى تایبەت بە ڕادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل ڕۆژانە.

 

ئیپتیسام محەمەد ئەوەشى ئاشکراکردووە، لە پرۆژە یاساى بودجەى 2021 دا ئەو بڕە نەوتە دیاریکراوە، بەڵام هەندێک کێشە هەیە تائێستا یەکلایى نەکراونەتەوە و گفتوگۆ بەردەوامە و لەسەر ئەو مەلەفە هیچ شتێک یەکلایى نەکراوەتەوە.