گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’موچەی دوو مانگ پاشەکەوت دەکرێت’’

وەزارەتی دارایی هەرێم داوای ئامادەکردنی لیستی موچەی سێ مانگ دەکات

2020.12.26 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم داوای ئامادەکردنی لیستی موچەی سێ مانگ دەکات

ناس کورد-

لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى گشت گەنجینەکانى کردووە، وەزارەتى دارای و ئابورى ئاگادارى سەرجەم فەرمانگەکان دەکاتەوە بۆ ئامادەکردنى لیستى موچەى دوو مانگى ئەمساڵ و لیستى موچەى مانگى یەکى ساڵى داهاتوو، سەرچاوەیەکیش دەڵیت، بە ئەگەرێکی زۆر موچەی دوو مانگی ڕابردوو پاشەکەوت دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایى رایگەیاند، لەسەر راسپاردەى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم، نوسراوێک بۆ گشت گەنجینەکان کراوە کە ئاگادارى سەرجەم فەرمانگەکانى حکومەت بکرێنەوە بە ئامادەکردنى لیستى موچەى مانگەکانى (11 و 12ى 2020) و مانگى (1ى2021).

 

ئەوەش هاتوە، ئامادەکردنى لیستەکە به‌ هه‌مان لێبرینی رێژه‌ی  (21%) دەبێت و  بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كانیش لێبڕین (50%) دەبێت بەهەمان میکانیزمى پێشوو.

 

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەهۆی ئەوەی حساباتی کۆتایی ساڵ دەکرێت، بۆیە وەزارەتی دارایی ئەو داوایەی لە گەنجینەکان کردووە، نەوەک بۆ دابەشکردنی موچە بێت."

 

وتیشی، "بە ئەگەرێکی زۆر موچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ پاشەکەوت دەکرێت و وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی 1یش دیارنییە."