گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’چەمچەماڵ؛ پۆلیس هەڵیکوتایەسەر ماڵی کەسێک و دەستگیریان کرد’’

2020.12.26 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
’’چەمچەماڵ؛ پۆلیس هەڵیکوتایەسەر ماڵی کەسێک و دەستگیریان کرد’’

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای چەمچەماڵ پۆلیس هەڵیکوتایەسەر ماڵی کەسێک و دەستگیریانکرد، برایەکیشی دەڵێت، پۆستێکی کردووە و ڕەخنەی لە پزیشکان و نەخۆشخانەی چەمچەماڵ گرتووە بۆیە دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی ڕابردوودا کسێک بەناوی هەڵوێست نەریمان، لە قەزای چەمچەماڵ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا ڕەخنەی ئاڕاستەی کەمی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ گرت و ڕایگەیاندبوو، "پێش سوتانی بارەگای حزبی سوتاندنی عەیادەکان کارێکی نیشتیمانییە، چونکە دکتۆر بۆ 15 خولەک 25 هەزار دینار وەردەگرن." 

 

 

 

ڕەڤین نەریمان، برای هەڵوێست نەریمان (شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی پۆلیس هەڵیانکوتایەسەر هەڵوێستی برام و لەکاتی نان خواردندا دەستگیریان کرد."

 

ڕوونیشیکردەوە، "هەڵوێستی برام ئەو پۆستەی بۆیە کردبوو، ڕۆژێک هاوسەرەکەی بردبووە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ نەچووبوون بە دەمیانەوە و کەمتەرخەمیان کردبوو لە چارەسەرکردنیدا، بۆیە ئەویش هەندێک ڕەخنەی گرتبوو بەبێ ئەوەی ناوی هیچ کەسێک بهێنێت."

 

وتیشی، "دواتر پزیشکێک وا لێکی داوەتەوە کە قسەکانی هەڵوێست لەسەر ئەو کراوە و مەبەستی ئەو بووە، بۆیە چووە سکاڵای تۆمارکردووە."

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنیی قەزاکە بە "ناس کورد"ی وت، "ناوبراو بە ماددەی جینایات گیراوە، واتە بە ماددەیەک کە پێشتر ئاگادار ناکرێتەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەردەچێت و لەهەرکاتێکدا بێت، پۆلیس دەچێت دەستگیری دەکات." 

 

براکەی هەڵوێست نەریمان باسی لەوەشکرد، "ئێمەش سکاڵامان تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەو پزیشکە پەیوەندی پێوەکردم و وتی، دەتوانێت کەسێک ڕابسپێرێت کە برامەکەم بکوژێت، هەر بۆیە منیس دەنگەکەیم تۆمارکردووە و سکاڵام لەسەری تۆمارکردووە."