گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان و ئیسرائیل

چوار هۆكار بۆ بادانەوەی ئەردۆغان بەلای ئیسرائیلدا

2020.12.26 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
چوار هۆكار بۆ بادانەوەی ئەردۆغان بەلای ئیسرائیلدا

ناس کورد-

رۆژنامەكەی عەبدولباری عەتوان بڵاویكردەوە كە راگەیاندنی ئارەزووی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەردۆغانەوە شۆكێكی گەورە بوو بۆ ئیسلامی سیاسی و چوار هۆكار لەپشتییەوە دەوەستێت كە یەكێكیان پەیوەندی بە كوردەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەی ئەلەكترۆنی (رأی الیوم) كە رۆژنامەنووسی ناسراوی عەرەب، عەبدولباری عەتوان سەرنووسەرییەتی و لە لەندەن بڵاودەكرێتەوە، لە سەروتارێكدا ئەمڕۆ (26 كانونی یەكەم 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات، بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، ئەنقەرە و تەل ئەبیب نزیكن لە گۆڕینەوەی باڵیۆز و ئەوەشی كە ئەردۆغان دوێنێ موجامەلەی ئیسرائیلی كرد "شۆكێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەكانی ئیسلامی سیاسی" هەروەها "بۆمبێكی سیاسی گەورەبوو" بەتایبەت كە پێچەوانەی دروشم و كارنامەی ئەم ساڵانەی دوایی سەرۆك كۆماری توركیایە.

 

بەپێی شیكاری رۆژنامەكە كە نزیكە لە میحوەری توركی، هۆكارەكانی ئەم "بادانەوەیەش" لە چوار تەوەرەدا خۆی دەبینێتەوە كە بریتین لە:

 

ـ هاوبەشی ستراتیژیی ئازەربایجان و ئیسرائیل كە سەركەوتنی قەرەباغای لێ كەوتەوە و توركیاش هاوپشكی ئەو سەركەوتنە بوو.

ـ گەمارۆ دووسەرەكانی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا لەسەر توركیا بەهۆی سیستمی موشەكی ڕووسی و گەڕان بەدوای نەوت و گاز لەدەریای ناوەڕاست.

ـ دۆڕانی ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا و هاتنی بایدن كە توركیا ترسی هەیە پشتیوانیی كورد بكات.

ـ پێداگریی ئەردۆغان لە دوانەكەوتن لەو شەپۆلەی عەرەبەكان دەستیان پێكردووە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا (هەینی 25ی کانوونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، وڵاتەکەى پەیوەندیەکى باشی هەواڵگریامن لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و تائێستاش ئەو پەیوەندییە بەردەوامە، دەخوازین باشترین پەیوەدیمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەبێت."