گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە

2020.12.26 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی عێراق لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی لوبنان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020، بڵاوکراوەتەوە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، تیایدا هاتووە، " هاتنی کەسانی بیانی لە وڵاتانی لوبنان کە لە دوای 25ی کانوونی یەکەمی 2020، لەو وڵاتە بوون قەدەغەیە بگەڕێنەوە، جگە لە ئاژانس و رێکخراوەکانی UN و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان رێگە پێدراوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان."

 

لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ  دەشڵێت، ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتی لوبنان دەگەڕێنەوە کەرەنتین دەکرێن بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارانە لە رۆژی یەکشەممە 26ی کانوونی یەکەم ـەوە جێبەجێ دەکرێن و تاوەکو 15ی کانوونی دووەمی 2020، بەردەوام دەبن.