گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆربەیان هاووڵاتی عێراقن

لەسنوری نێوان توركیا و یۆنان چەند پەنابەرێك دەستگیركران

2019.05.21 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
لەسنوری نێوان توركیا و یۆنان چەند پەنابەرێك دەستگیركران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق-كوردستان، هەواڵی دەستگیركردنی ژمارەیەك لە پەنابەری لە سنوری نێوان توركیا و یۆنان بڵاوكردەوە كە زۆربەیان هاووڵاتی عێراقین. . لە راگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق-كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە " لەماوەی تەنها دوو رۆژی رابردوو لە ئیزمیر و ناوچەی چەشمەی سەر بە شاری ئیزمیر 126 پەنابەر دەستگیركران لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەی توركیاوە". . فیدراسیۆنەكە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات پەنابەرەكان زۆربەیان خەڵكی عێراق و فەڵەستین و سوریا و وڵاتانی دیكە بوون. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە شارۆچكەی دیكەمیش لە رۆژی 20/5/2019 بەلەمێكی پەنابەران دەستگیر كرا كە 28 پەنابەری هەڵگرتبوو بەرەو یۆنان بەڕێ دەكەوتن و هەروەها لەهەمان رۆژدا و لە ناوچەی ئایڤاجیكی سەر بە شاری چاناكاڵێی 34 پەنابەری دیكە دەستگیركراوون. .