گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هەناردەی نەوت بەرزدەکاتەوە

وەزارەتى نەوت: هەناردە دەگەیەنینە 6 ملیۆن بەرمیل

2020.12.26 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى نەوت: هەناردە دەگەیەنینە 6 ملیۆن بەرمیل

ناس کورد- 

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد، توانایان هەیە بڕى هەناردەى نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێک بەرز بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم حەتاب، بریکاری وەزیرى وەزارەتى نەوتى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا (شەممە 26ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بەوەداوە، وەزارەتەکەیان سورە لەسەر ئەوەى پەلە بکات لە جێبەجێکردنى پرۆژەکانى و گەشەپێدانى کۆگا نەوتیەکان لە قەزاى فاوى سەربە پارێزگاى بەسرە، کە ئامانج لێى بەهێزکردن و بەردەوامیدانە بە هەناردە لە بەندەرەکانى بەسرەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، لەئێستا وەزارەتى نەوت سەرقاڵى گەشەپێدانى پرۆژەى کۆگا نەوتیەکانى فاوە لەڕێگەى جێبەجێ کردنى پرۆژەى زەبەلاح کە 24 کۆگاى نەوتییە و 58 هەزار بەرمیل نەوت دەگرن.


بریکاری وەزیرى وەزارەتى نەوتی عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئامانج لەوەش بەرزکردنەوەى تواناى هەناردەى نەوتە لە 3.5 ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە بۆ 6 ملیۆن بەرمیل تا ساڵى 2023.