گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سنورەکانی هەرێم و ئێران کرانەوە

هەرێم سنورەکانى لەگەڵ ئێران بەڕووى گەشتیاراندا کردەوە

2020.12.26 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم سنورەکانى لەگەڵ ئێران بەڕووى گەشتیاراندا کردەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى دەروازەى سنوریى باشماخ لە شارى مەریوان ئاشکرایکرد، هەرێمى کوردستان دەروازەکەى بەڕووى هاتووچۆى گەشتیاراندا کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرید حەق پەنا، بەڕێوەبەرى دەروازەى سنوریى باشماخ لە دیوى ئێرانەوە (شەممە 26ى کانونى یەکەمى 2020) لە لێدوانکدا بە ئاژانسى هەواڵى ئێرانى وتووە، بەپێى ڕێنماییە تایبەتەکان دەروازە سنوریەکى نێوان ئێران و هەرێمى کوردستان داخرابوون.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بەهۆى ئەوەشەوە ڕێگە بە هاتووچۆى گەشتیاران نەدەدرا لە هەردوولاوە لەپێناوە کۆنترۆڵکردنى نەوە نوێکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

حەق پەنا باسى لەوەشکردووە، وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان ڕۆژى شەممە ڕێگەى داوە بە کردنەوەى دەروازە سنوریەکان بە ڕووى گەشتیاراندا بۆ ئێران، ئەوەش بەپێى پرۆتۆکۆڵە تەندروستیەکانى پێشوو.