ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە و بۆ دۆزینەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلێک داوای زانیاری لە هاووڵاتیان دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر فەیسبوکی فەرمیی خۆی (شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو گەنجێکی سەرکێش لەقەزای شەقلاوە لەدوای گەرانەوەی لەشەرە تۆپەلە بەفر بە ئۆتۆمبێلێکی ڕەنج ڕۆڤەر بەو شێوەیە گەراوەتەوە و زیانی بەچەند ئوتومبێلێک گەیاندووە، بەڵا، ژمارەی تابلۆکەی دەرنەچووە لەکامیراکان."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "تکایە هەر کەسێک زانیاری هەیە دەربارەی خاوەنەکەی پێمان بدات، چونکە خەلکێکی زۆری زەرەرمەند کردووە."