ناس کورد-
ئەوقافی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی ئەنجامدانی "سێکس" لە مزگەوتی حاجی عەزیزی خەیات لە شاری سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "مامۆستای مزگەوتەکە لە پێشنوێژی دوردەخەینەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرەیدون غەریب، بەرێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی (26ی کانونی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی، "بەدواداچوونەکان لەبارەی ئەنجامدانی کاری نەشیاو لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی تاڕادەیەک کۆتایی هاتووەو چاوەڕوانی ڕاپۆرتی کۆتایی دەکەین لەو بارەیەوە و هەرکات ڕاپۆرتەکە بگاتەوە دەستمان سکاڵا لەسەر ئەو کەناڵەی دەنگۆکەی بڵاوکردووەتەوە و پەیامنێرەکەشی تۆمار دەکەین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باسی لەوەشکرد، "دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکە سەرجەم "میمۆری"ی کامێراکانی مزگەوتەکەمان ڕەوانەی لایەنی ئەمنی کردووە بۆ بەدواداچوون و تائێستا هیچ شتێکی نامۆ و نەشیاو بەدی نەکراوە لە ڤیدیۆیەکاندا و ئەوەی ئێمە لێی تێگەشتووین مامۆستای مزگەوتەکە خۆی مەبەستی نەبووە دەرگای مزگەوت بکاتەوە."
بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ئەوەشی وت، "بەهۆی ئەو دەنگۆیەی بڵاویکردووەتەوە و دوای لێکۆڵینەوەکان وەکو ئەوقافی سلێمانی بڕیاری لابردنی مامۆستای ئەو مزگەوتە دەدەین لە پێشنوێژی و دوری دەخەیەنەوە".
زیاتر بخوێنەوە: ئەوقاف لەسەر ’’بەکارهێنانی مزگەوتێکی سلێمانی بۆ کاری سێکسی’’ ڕوونکردنەوە دەدات
پێشتر باس لەوەکرا لە مزگەوتی حاجی عەزیزی خەیات لە دوای نوێژی عەسرەوە لەکاتی ئێواران لەلایەن ژمارەیەک کەش کاری بەدڕەوشتی دەکریت و بۆ ئەوەش دەرگای مزگەوتەکە داخراوە و دواتر لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە ڕونکردنەوە درا بەوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکرێت و هەر ئەوکات، ئیبراهیم عارف، پێشنوێژی مزگەوتی حاجی عەزیزی خەیات وتی: "بهداخهوه بۆ كۆمهڵێك میدیا كه قسهكان دهشێوێنن، ڕاستیهكان وهك خۆی ناگهیهنن."
وتیشی، "من نهموتوه مزگهوتهكه بۆ كاری لهشفرۆشی بهكاردههێندرێت، بهڵكو وتومه كۆمهڵێك هۆتێل لهدهوروبهری مزگهوتهكه ههیه، خهڵكانی قهرهج و خهڵكی دیكهی تێدایه، مزگهوتهكه دادهخهین تا بهكارنههێندرێت، نهك وتبێتم بهكارهێندراوه".