گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین لێدوانەکانى ئەمریکا و ئێران دژ بە یەک

2019.05.20 - 23:14
دواین لێدوانەکانى ئەمریکا و ئێران دژ بە یەک
ناس كورد- سیناتۆرێکى ئەمریکى ئاشکراى دەکات، ڕاپۆرتەکانى ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دریانخستووە، ئێران لە پشت هێرشەكانی سەر كەشتییەكانی ئاوى ئیمارات و دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیەوەیە، تەنانەت لەبارەى ئەو موشەكەی ئاراستەی ناوچەى سەوزى بەغداد کراوە دەستى تۆمەت بۆ ئێران درێژ کراوە. .   لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریكی لە تویتێکیدا نوسیوێتى: "ئێستا ئاگاداریەكم لە جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاوە پێگەیشتووە، لەبارەى زیادبوونی گرژییەكان لەگەڵ ئێران، هێرشەكان بۆ سەر هێڵەكان گواستنەوەی نەوت و کەشتییەكان بەشێكن لەو هێرشانەى ئێران کە دەیکاتە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لەو ناوچانە". . ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "ئەگەر هاتوو ئەو هێرشانەی لە دژی هاوڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بە هەند وەربگرین، ئەوە دەبێت وەڵامێكی سەربازی توندی ئێران بدەینەوە، بۆیە داواكارم لە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ هەڵوێستێكی توند وەربگرێت لەو ڕوداوانە". https://twitter.com/LindseyGrahamSC/status/1130473484122054661 . لە دواین هەڵوێستیدا سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "ئەو هەواڵانەی باس لە هەوڵەكانی ئەمریكا دەكات بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لە ڕاستییەوە دوورن، هەروەها هیچ بنەمایەكیان نییە، ئێرانییەكان كەی هەستیان كرد ئامادەن خۆیان پەیوەندیمان پێوە دەكەن، تا ئەو كاتە ئابورییان ڕۆژبەڕۆژ زیاتر هەرەسدێنێت، کە ئەوەش نێگەرانییە بۆ گەلی ئێران". https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1130526243751960576 . پاش هێرشەكانی سەر كەشتییەكانی ئیمارات و وێستگە نەوتییەکانى سعودیە، لێپرسراوانی ئێران ڕەتیانكردەوە هیچ پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیان بەو ڕوداوانەوە هەبێت و زۆرجار باسیان لە لایەنى سێیەم دەکرد. . لە بەرامبەردا عەلی فەدوی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، سوپای پاسداران دەتوانێت پڕۆسە سەربازییەكانی زیاتر چر بکاتەوە. . جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامى قسەکانى ترەمپدا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: "ئەو خۆبەزلزانییەی ئەمریكا و هێرشەكانی سەرۆكی ئەمریكا، ئێران لەناو نابات، ترەمپ بە پاڵپشتی تیمەكەی هیواخوازە ئەو ڕێبازەی ئەسكەندەرى مەقدۆنی و جەنگیزخانی داگیركەر بۆ داگیركردنی ئێران تەواو بکات کە ئەوان شکستیان تێدا هێنا، بەڵام ئێرانییەكان بۆ هەزاران ساڵ خۆڕاگربوون و داگیركەران خۆیان بە ملشكاوی گەڕانەوە". . لەكۆتایی تویتەكەیدا جەواد زەریف بە ترەمپ دەڵێت: "هەڕەشە لە ئێران مەكە، ڕێزی لێبگرە سودی هەیە". https://twitter.com/JZarif/status/1130419673756049410 . لە لایەکى تریشەوە ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆكکۆماری ئێران لەبارەی هەڕەشەكانی ترەمپەوە ووتی: "لە بەرژەوەندی ئەمریكادا نیە تێوەبگلێت لە شەڕى ئێران". . .