ناس کورد-
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، ئەوەى ڕوویدا لە دەستگیرکردنی ئەندامێکی حەشدی شەعبی بە تۆمەتێکی فێڵاوی بە ژیریی و دانایی چارەسەر کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قەیس خەزعەلی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "جەخت لە پابەندبوونمان دەکەینەوە بە دەوڵەت و دامەزراوەکانی، لە هەمانکاتدا جەختی لە مافی موقاوەمە دەکەین بۆ کۆتاییهێنانی بە بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا و هەروەها بە پاراستنی شکۆی دەوڵەت و هێرش نەکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان.
زیاتر بخوێنەوە: بەغدای پایتەخت شەوێکی توندى ئەمنی دەگوزەرێنێت
زیاتر بخوێنەوە: زانیاری ورد دەربارەی عەسایب.. پێیەك لە دەوڵەت و پێیەكەیتر یاخیگەریی
شەوی ڕابردوو دۆخێکی ئەمنیی توند باڵی بەسەر بەغدای پایتەختدا کێشا دوای ئەوەى گروپە چەکدارییەکانی عەسائیب بە ئۆتۆمبێلەوە نمایشی سەربازییەکان لەسەر شەقامەکان دەکرد و هەڕەشەیان لە هێزە ئەمنییەکان دەکرد بەهۆی دەستگیرکردنی ئەندامێکیان بە تۆمەتی تێوەگلانی لە هەڵدانی موشەکەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.
هاوکات تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵیت، "بەغدی پایتەخت زۆر سەلامەت و سەقامگیرە و هیچ دۆخێکی ئەمنی لە ئارادا نییە."
دەشڵێت، "هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی لەسەر پایتەخت نییە."
شەوی ڕابردوو ئەو گروپە چەکدارییانەی عەسائیب چەندین گرتە ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تێیدا خۆیان پڕچەک کردبوو و دروشمی جیاواز و هەڕەشە ئامێزیان دەوتەوە.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان لە بەغداوە، ئەو گروپە میلیشیایانە ماوەى 48 کاتژمێریان دانابوو بۆ ئازادکردنی ئەندامەکانیان، دواتر بەپێ بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو، دەرکەوت کە ئەو دەستگیرکراوە ڕادەستی دەستەى حەشدی شەعبی کراوە.
هەرچەندە دواتر باڵی سیاسیی عەسائیب وتیان کە ئەو هێزانە سەر بە بزوتنەوەکە نین، بەڵام دوای ڕێککەوتنی عەسائیب لەگەڵ حکومەت، ئەو هێزانە کشانەوە.