گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەڕووی ئەمنییەوە

یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان

2020.12.26 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێم لە ژوری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، شاندێكی باڵای ئەمنیی حكومەتی عێراق سەردانی ھەرێمیان كرد بۆ ئەوەی بزانن بۆ ھەڵبژاردنەكان چ گرفتێك ھەیە لە ڕووی ئەمنییەوە و هەروەها چییان پێویستە، "بۆمان دەركەوت ھیچ گرفێتكی ئەمنی لە ھەرێم نییە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان و تەنھا كەرەستەی ھەڵبژاردنیان پێویستە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

عەبدولخالق تەڵعەت لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی، "ئێمە لە بەغداوە لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمنیی حكومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستانمان كرد، بۆ ئەوەی بزانین بنكەكانی كۆمسیۆن لە ھەرێمی كوردستان چ گرفتێكی ئەمنی و چ پێداویستییەكیان ھەیە وەكو خۆئامادەكردن بۆ ھەڵبژاردنەكان، كە ئامادەكارییەكان دەستیان پێكردووە".

 

وتیشیـ "لەمیانەی سەردانی شاندی باڵای ئەمنی، بۆیان دەركەوت كە ھیچ كێشەیەكی ئەمنی لە ھەرێمی كوردستان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكان نییە و، ئەوەی ھەیە كۆمسیۆن پێداویستی و كەرستەی پێویستە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، گەر نا لە ڕووی ئەمنییەوە ھەرێم ئارامە و بێ كێشەیە".

 

باسی لەوەش كرد، "ئێمە ئەنجامی سەردانەكە دەكەینە ڕاپۆرتێك و لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لیژنەی باڵای حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەیخەینە ڕوو و گفتوگۆی لەسەر دەكەین و پێویستە حكوومەتی عێراقیش پێداویستییەكانی كۆمسیۆن لە ھەرێمی كوردستان دابین بكات".

 

جەختی کردەوە کە "سەردانی ئێمە بۆ ھەرێمی كوردستان زۆر باش بوو و ئەنجامەكانیشی زۆر ئەرێنی بوون".