گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخوشبوونی 15% قەرزەکان بۆ ساڵی داهاتوو ڕوونکردنەوە دەدات

2020.12.26 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخوشبوونی 15% قەرزەکان بۆ ساڵی داهاتوو ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 15% قەرزەکانی کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان و بڕیارەکەش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژکرایەوە، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەلێت: "هیچ بڕیارێکی تازە نییە ئەو لێخوشبوونەوە بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردەوامی هەبێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (26ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، بڕیاری لێخوشبوونی 15% قەرزەکانی کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان کە لە ساڵی ڕابردوو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بڕیاری لەبارەوە درا تا کۆتایی ئەمساڵ بووەو بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو کاری پێناکرێت.

 

ئەوەشی وت، "تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی نوێی نەداوە لێخوشبوونی ئەو قەرزە درێژەی هەبێت و ئەو کارەش تەنها لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە".

 

سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی مامەڵەیان کردووەو بۆ دانەوەی قەرزەکەو بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ مامەڵەکانیان دواکەوتووە وتی: "ئەوانە بەپێی ئەو مامەڵەی بۆیان کراوە لە مساڵدا لەکاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی بەپێی بڕیارەکەی پێشتر لێخۆشبوونەکە بە ڕێژەی 15% دەیانگرێتەوە".

 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پلانەکان بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو زیادبوونی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی، ئاشکرایکرد، هەوڵەکانی ئێمە بۆ ئەوەیە کاتەکانی پێدانی کارەبا زیادبکەین و هەر بڕە کارەبایەکیش زیاد بکات دەدرێتەوە بە هاووڵاتیان.