گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لەدوای فایزەر.. یەکەم کاریگەری لاوەکی ڤاکسینی مۆدێرناش دەرکەوت

2020.12.26 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای فایزەر.. یەکەم کاریگەری لاوەکی ڤاکسینی مۆدێرناش دەرکەوت

ناس کورد-

پزیشکێکى نەخۆشخانەى بۆستۆنى ئەمەریکا دواى کوتانى ڤاکسینى مۆدێرنا دووچارى نەخۆشى هەستیارى دەبێتەوە و بەو هۆیەوە ڕەوانەى چاودێرى ورد دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز (26ى کانوونى یەکەمى 2020 ) بڵاوى کردووەتەوە، دکتۆر حوسێن زادە کە لەبەشى چاودێرى نەخۆشى شێرپەنجەى بەتەمەنەکان لە نەخۆشخانەى بۆستۆن کار دەکات دواى وەرگرتنى ڤاکسینەکە دووچارى نەخۆشیى هەستیارى (حساسیە) بووە و هەستى بە سەرسوڕمان و خێراى دڵەکوتێ کردووە.

 

زیاتر بخوێنەوە: هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی فیلەریان کردووە: ڤاکسینی کۆرۆنا نییە

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ئەوە یەکەم حاڵەتى توندە کە دەبەسترێتەوە بە ڤاکسینى مۆدێرناوە و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بۆ بەرەنگارى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە خەڵکى دەکوترێت.

 

لەسەر ڕوداوەکەش، دەیڤید کەیبى، وتەبێژى نەخۆشخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دکتۆر زادە دووچارى هەستیارییەک بووە و بۆ بەشى فریاکەوتن گواستراوەتەوە و دواتر چارەسەرى وەرگرتووە و نەخۆشخانەى بەجێهیشتووە و لەئێستادا تەندروستى جێگیرە.

 

هەفتەى ڕابردووش بەرپرس ئیدارەى دەزگاى خۆراک و دەرمانى ئەمەریکا ڕایگەیاند، نزیکەى پێنج حاڵەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینى فایزەرەوە دووچارى نەخۆشى هەستیارى بوون.