گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی فیلەریان کردووە: ڤاکسینی کۆرۆنا نییە

2020.12.26 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی فیلەریان کردووە: ڤاکسینی کۆرۆنا نییە

ناس کورد-

لیژنەی ڕاوێژکاریی دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکی داوا لەو کەسانە دەکەن کە فیلەری جوانکارییان لە دەموچاویاندا بەکارهێناوە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای مۆدێرنا بەکارنەهێنن چونکە دەبێتەهۆی ئاوسان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، "هەموو ئەو کەسانەى ڤاکسینی مۆدێرنایان بەکارهێناوە توشی کارگەریی لاوەکی بوونەتەوە، دووان لە نەخۆشەکان پێش شەش مانگ لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە فیلەری ڕوومەتیان کردووە و یەکێکیان پێش دوو ڕۆژ کردوویەتی، بەهۆیەوە ئەو شوێنەیان ئاوساوە کە فیلەریان کردووە."


لەئێستادا هەزاران کچ و ژن فیلەری دەموچاو بەکاردەهێنن بە مەبەستی گەورەکردن و سافکردن و جوانکردن.


پزیشکێکی تایبەتمەند دەڵێت، "بەکارهێنانی ڤاکسینەکە ئەو بەرگرییە چالاک دەکات کە دەبێتەهۆی دروستبوونی هەوکردن، بۆیە لەکاتی تەواوبوونی ماوەى فیلەرەکە ئەو کەسانە دەتوانن ڤاکسینەکە وەربگرن."