گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نزیکەى 60 هەزار کۆمپانیای خەیاڵیی بازرگانی لە عێراقدا هەن

2020.12.26 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 60 هەزار کۆمپانیای خەیاڵیی بازرگانی لە عێراقدا هەن

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى عێراق ئاشکراى کرد، نزیکەى 60 هەزار کۆمپانیاى بازرگانى خەیاڵی هەیە کە باج و ڕسومات قەرزارن و مانگێکیان لە بەردەمدا ماوە بۆ ئەوەى دانەخرێن و دەستبەسەر موڵک و ماڵیاندا نەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر لە ڕاپۆرتێکیدا، ڕەشاد خەڵەف هاشم، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى بازرگانى ئاشکراى کرد، 80 هەزار کۆمپانیا تۆمار کراون، لەناویاندا کۆمپانیا هەیە 15 ساڵە دیار نییە.

 

هاشم جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ژمارەى ئەو کۆمپانیایانەى کە چالاکى بازرگانى تایبەتیان هەیە دەگاتە 20 هەزار کۆمپانیا و بەوەش 60 هەزار کۆمپانیایان بە خەیاڵی دەمێننەوە.


ئەو بەڕێوەبەرە باسى لەوەش کردبوو، وەزارەتى بازرگانى دەستى کردووە بە گرتنەبەرى ڕێوشوێن بۆ پاکسازیکردنیان لەڕێگەى لیژنەیەکەوە و بۆ ئەو مەبەستەش 60 ڕۆژ مۆڵەتى بۆ دیاریکردوون ئەوەى لەسەرشانیانە ئەنجامى بدەن، لەوانە دانەوەى ئەو باج و ڕسوماتانەى کە لەسەریان کەڵەکەبووە.



لاى خۆشیەوە موجاهید عەیفان، بەڕێوەبەرى تۆمارکردنى گشتى لە وەزارەتى بازرگانى بە ڕۆژنامەى سەباحى ڕاگەیاندووە، هێشتا ئەو ماوەیەى کە بۆ کۆمپانیاکان دانراوە تەواو نەبووە و لەسەرەتاى ساڵى نوێدا ئەنجامى ڕێوشوێنەکان ئاشکرا دەکەن.

 

عەیفان جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، ئەگەر ئەو کۆمپانیایانەى سەرپیچى لە فەرمانەکە بکەن ئەوا دەست دەکرێت بە لێپرسینەوەى یاسایى لەگەڵیاندا، لەوانە لێ سەندنەوەى مۆڵەت و هەروەها ئەو موڵک و ماڵەى هەیانە دەستى بەسەردا دەگیرێت تا ئەوکاتەى باج و ڕسوماتەکان دەدەن.